دهۆك و به‌غدا زۆرترینى لێ دابه‌شكراوه
كۆمیسیۆن یەک ملیۆن کارتی بایۆمه‌ترى ده‌نگدان بەسەر دەنگدەرانی نوێ‌دا دابه‌شكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، یەک ملیۆن کارتی دەنگدەرانیان بەسەر دەنگدەرانی نوێ‌دا دابەشکردووە، دهۆكیش یه‌كێك له‌و پارێزگایانه‌ى كه زۆرترین كارتى لێ دابه‌شكراوه.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، به ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، لەوەتەی دەست به پرۆسەی دابەشکردن كارته‌كان كراوه تاوه‌كو دوێنێ سێشه‌ممه، کۆمسیۆن یەک ملیۆن کارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەرانی نوێ‌دا دابەشکردووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ناوەندەکانی تۆمارکردن کە ژمارەیان هه‌زار 79 ناوەندە، پێشوازییەکی زۆری هاوڵاتیانیان بەخۆوەبینیوە بۆ وەرگرتنی کارتەکان.
وتیشی، “کۆمسیۆن رێکارەکانی وەرگرتنی کارتی ئاسانکردووە لە رێگەی ئامادەبوونی یەکێک لە ئەندامانی خێزان لەگەڵ بەڵگەنامەکانی خێزانەکەی بۆ وەرگرتنی کارتەکە بە نوێنەرایەتی ئەوان.”
به‌قسه‌ى عیماد جەمیل، زۆرترین رێژەی دابەشکردنى كارتى بایۆمه‌ترى ده‌نگدان لە پارێزگاكانى، بەغدا و دهۆک به‌رێژه‌ى 44%، نەینەوا 35% و ئەنباریش 34%، تۆمار كراوه.