نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
کەمێک بەرزتر بووەتەوە
نرخی نەوت ئەمڕۆش لە 65 دۆلاردایە
توانا نەقی
نرخی نەوت چەند رۆژێکە روولە دابەزینەوە، بەڵام هەرچەندە بۆ سێیەم رژە لەسەر یەک کەمێک بەرزبووتەوە نرخەکەشی جێگیرە و لە 65 دۆلار دانەبەزیەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 92 سەنت دیاری کراوە بە رێژەی 0.47% لە چاو دوێنێ ئێوارە بەرزتر بووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 62 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمیش بە رێژەی 0.49% بەرزتر بووتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى 27ـى مانگی رابردوو، هەناردەى نەوتى هەرێم بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا دەستیپێکردەوە و لە یەکەم رۆژى هەناردەکردنەوەکەش، نرخى بەرمیلێک نەوت 70 دۆلارى تێپەڕاند.