نۆژەن دەکرێتەوە

زیاتر لە سێ ملیارى تێدەچێت؛ لە 48 کاتژمێرى داهاتوودا بەشێکى شەقامى 100 مەترى دادەخرێت

964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

بە گوژمەی 3 ملیار و 550 ملیۆن دینار بەردی بناغەی پڕۆژه‌ی سەرلەنوێ قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شه‌قامی 100 مه‌تری دانرا و بڕیارە لە 48 کاتژمێرى داهاتوودا بەشێکى شەقامەکە دابخرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2025.10.7، لە چوار رێیانی مخموور تاکو چوار رێیانی موسڵ بەدرێژی 8 كیلۆمەتر بەهەردوو دیوی شەقامەكە دەستپێدەکات.
بەوتەى هێمن حەمەدەمین، وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر کە بۆ 964 قسەى کردووە، هەرچەندە بڕیار بوو شەوى یەکشەممە ئەو بەشەى شەقامەکە دابخرێت، بەڵام بەهۆکارێکى تەکنیکى دواخرا و لە 48 کاتژمێرى داهاتوودا، دەست بەکارکردن دەکرێت و شەقامەکە دادەخرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەمشەو بەشێكی شەقامی 100 مەتریی هەولێر دادەخرێت

ئەمشەو بەشێكی شەقامی 100 مەتریی هەولێر دادەخرێت