هەولێر

چوار پزیشکی دانەمەزراو دەستگیرکران

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

یەكێك لە نوێنەرانی پزیشكانی دانەمەزراو ئاشكرای دەكات، چوار لە هاوڕێیانی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی هەولێرەوە دەستگیر كراون و سۆراغیان نییە.

ئوسامە داوود، پزیشکی دانەمەزراو، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 6.10.2025 بە 964ی وت، “پێش کاتژمێر چوار قسەم لەگەڵ هاوڕێیەكەم (ئالان) کرد و وتی هێزی ئەمنی هاتوونە داوامان لێدەکەن بەردەم بینای وەزارەتی تەندروستی چۆڵ بکەن، بەڵام ئەوان رەتیانکردووتەوە”.

وتیشی، ویستویانە بچنە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران بەڵام رێگریان لێکراوە، دواتر ئەو هێزە هاتوون و داوایان کردووە لەوێش بڕۆن، بەڵام ئەوان نەڕۆیشتوون، بۆیە هێزەكە هەریەک لە ئالان جەلال، رەیان موستەفا، رەوا خالید و دانیا شکوری پزیشكانی دانەمەزراویان دەستگیر كردووە و بردراون، تا ئێستاش بێ سەروشوێنن و کەسوکاریشیان پەیوەندی دەکەن نازانین چیان پێ بڵێین”.

964 پەیوەندی بە پۆلیسی هەولێر و ئاسایشی هەولێریشەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانی دەستنەكەوت.

بەیانیی ئەمڕۆ ئەو دەرچووانە جارێکی تر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە، كە چەند جارێكە گرد دەبنەوە، نوێنەرەکەیان ئالان جەلال قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “50 دکتۆری گەنجی ئەم وڵاتە دوای دەیان کۆبوونەوە و خۆپیشاندان، هاتووین بزانین ئیشەکەمان بە کوێ گەیشتووە، کەچی یەکێکیان لەبەر دەرگا داناوە بە من ئەڵێ، گێرەشێوێن”.

وتیشی، “بە نایاسایی ناوەکانمان لەناو لیستی دامەزراوان دەرهێنراوە و بەبڕیارێکی میزاجی بێهیوا کراوین”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دەرچووانی پزیشكی: ئەگەر زوو دانەمەزرێین زانستەكەمان ب...

دەرچووانی پزیشكی: ئەگەر زوو دانەمەزرێین زانستەكەمان بیردەچێتەوە