هەواڵەکان
“من موڵکەکانى چاڤیم نەکڕیوە”
ژووری هەواڵ
دوێنێ موڵکەکانى کۆمپانیا چاڤى فرۆشران، دواتر وێنە و ناوى گەنجێک بڵاوکرایەوە کە سەرجەم موڵکەکانى چاڤى کڕیوە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو گەنجە روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: وەڵاهى من هیچ پەیوەندیم بەو بابەتەوە نییە و فەرمانبەرم نەک سەرمایەدار.
ژمارەیەک دکتۆری گەنج کە لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات خوێندوویانە، قفڵ لە بەختیان دراوە و هەرچی دەکەن دانامەزرێن،هەربۆیە ئەمڕۆ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، خانەنشینێکى تەمەن 63 ساڵ، چووە بۆ بانکى گەرمیان بۆ ئەوەى موچەکەى وەربگرێت، بەڵام پێش ئەوەى موچەکەى وەربگرێت لەناو بانک تەندروستی تێکچوە و دواتر گیانی لەدەستدا.
وەک جارى جاران نەماوە و بووەتە قەزا و داواى دەکەن بە قەزاکردنیان هەر نوسراوى سەر کاغەز نەبێت و بە خزمەتگوزارى بیسەلمێنن کە ناحیەکەیان گەورە بووە، ئەمە قسە و داواى دانیشتوانى گەڕەکى سەنگاوییەکانى قەزاى رزگارییە کە ئەمڕۆ لەبەردەم ماڵەکانیان بە ژن و پیاو و منداڵەوە گردبوونەوە.