"دەبێت دەستدرێژییەکانی دوژمن تێکبشکێنێت"
کیم جۆنگ ئون یەکێک لە زەبەلاحترین کەشتییە جەنگییەکانی وڵاتەکەی بەسەرکردەوە
964+
شۆڕش قادری
کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور یەکێک لە زەبەلاحترین کەشتییە جەنگییەکانی وڵاتەکەی بەسەرکردەوە.
چۆو هیۆن ناوی کەشتییەکەیە و یەکێکە لە دوو گەورەترین کەشتییە جەنگییەکانی کۆریای باکوور.
کێشی کەشتییەکان 5000 تۆنە و هەردووکیان ئەمساڵ خراونەتە ناو ئاو و دەستبەکاربوون.
کەشتییەکان بۆ لێدانی ئامانجە گەورەکان دروستکراون و کیم جۆنگ ئون دەڵێت، “دەبێت دەستدرێژییەکانی دوژمن تێکبشکێنن”.