گەڕەکێکن

سەنگاوییەکانى قەزاى رزگارى گردبوونەوە

964+
میلاد جەلال- گەرمیان

جارى جاران نەماوە، بووەتە قەزا و داواى دەکەن بە قەزاکردنیان هەر نوسراوى سەر کاغەز نەبێت و بە خزمەتگوزارى بیسەلمێنن کە ناحیەکەیان بۆ قەزا گۆڕاوە، ئەمە قسە و داواى دانیشتوانى گەڕەکى سەنگاوییەکانى قەزاى رزگارییە کە ئەمڕۆ لەبەردەم ماڵەکانیان بە ژن و پیاو و منداڵەوە گردبوونەوە.

گردبوونەوەى دانیشتوانى ئەو گەڕەکە بۆ ئەوە بوو کە قوتابخانە و ئاو و ئاوەڕۆیان بۆ دروست بکرێت.

وەک ئەوەى باسى دەکەن، بەهۆى نەبوونى قوتابخانە، منداڵەکانیان دەبێت رێگایەکى زۆر ببڕن، ئەوە جگە لەوەى بە هاوین و زستان بەهۆى نەبوونى ئاوەڕۆ و مەجارى لە گەرەکەکەیان تووشى گرفت و ئاستەنگى دەبن.

گەنجێکى سپۆرت و کەشخەى گەڕەکەکە بۆ مایکى 964 قسەى کرد و وتى،” مەعقولە دارێک لەو گەڕەکە نابینیت، پارکێکى نییە، بەهۆى نەبوونى ئاوەڕۆش هەر چوار مانگ جارێک دەبێت ژێرى ئۆتۆمبێلەکانمان دابگرین”.

ژنانى گەڕەکیش هاوشانى پیاوان لە گردبوونەوەکە بەشدار بوون و هەمان داواکارییان هەیە و داوا دەکەن بە دەنگیانەوە بچن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەقەزابوونى رزگارى خێرى پێوەبوو؛ 5 ملیار دیناریان بۆ ت...

بەقەزابوونى رزگارى خێرى پێوەبوو؛ 5 ملیار دیناریان بۆ تەرخانکرا