نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
دواى دابەزینەکەى هەفتەبازاڕى نەوت
نرخى نەوت بەرز بووەوە: لەبن 66 دۆلارە
964+
وریا فەتاح
نرخی نەوت چەند رۆژێکە روولە دابەزینەوە، بەڵام ئەمڕۆ کە سەرەتاى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە، نرخەکەى بە بەرزبوونەوە دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 6.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێت بە 65 دۆلار و 54 سەنت دیاری کراوە و دۆلارێک و 54 سەنت بەرز بووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 61 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەک دۆلار هاتووەتە سەر نرخەکەى.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى 27ـى مانگی رابردوو، هەناردەى نەوتى هەرێم بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا دەستیپێکردەوە و لە یەکەم رۆژى هەناردەکردنەوەکەش، نرخى بەرمیلێک نەوت 70 دۆلارى تێپەڕاند.