لە سنووری راپەڕین

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە پێنج کیلۆ کریستاڵەوە دەستگیر کرا

توانا نەقی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی ئەمشەو بڵاویکردەوە، لە رۆژی 4.10.2025 دوای بەدواداچوون و چاودێریی توند توانیویانە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن و دەست بەسەر بڕی 5 کیلۆ ماددەی جۆری کریستاڵدا بگرن.

ئاماژە بەوەش کراوە، ماددەکە کریستاڵ ئەمفیتامین بووە و بە مەبەستی ساغکردنەوە لە دەرەوە هێنراوەتە هەرێمی کوردستان.

ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.