بۆ ئۆتۆمبێلەکانتان

هاتوچۆی هەولێر دڵنیایی دەدات: گۆڕینی تابلۆ ناچاری نییە و سزا لەسەر نییە

964+

وریا فەتاح

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە ژمارەیەک سایت و پەیجی عێراقیدا کە گوایە شوفێرانی خاوەن تابلۆی شێواز کۆن ناچار دەکرێن بە گۆڕینی تابلۆکانیان بۆ شێوازی نوێ و ئەگەرنا سزا دەدرێن، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان.

بەپێی راگەیەندراوێکی هاتووچۆی هەولێر، ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و بووەتە هۆی نیگەرانی و دڵەڕاوکێی هاوڵاتیان، هاتووچۆی هەولێر جەخت دەکاتەوە کە هیچ هاوڵاتییەک ناچار ناکرێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت تا ئەو کاتەی “ساڵیانە”کەی بەسەر دەچێت.

وەک ئەوەى روونکراوەتەوە، گۆڕینی تابلۆ بۆ سیستمی نوێ تەنیا لە کاتی نوێکردنەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێلدا ئەنجام دەدرێت.

داواش دەکات، ئەو کەسانەی دەیانەوێت پێش وادەی نوێکردنەوەی ساڵیانەکەیان تابلۆکانیان بگۆڕن، یان تابلۆکانیان شکا بێت، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بکەن بۆ گۆڕینی.

سیستمی نوێی تابلۆ کە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کاری پێدەکرێت، بەمەبەستی یەکخستنی ستانداردی تابلۆکانە، تێچووى گۆڕینى تابلۆکە لە کاتى نوێکردنەوەى ساڵیانەدا 60 هەزار دینارە، بەڵام لە ئەگەر پێش ساڵیانەکەى بیگۆڕێت تێچووەکەى 120 هەزارە.

زیاتر لە دوو هەزار تابلۆ لە زمانی بیانیەوە کراون بە کور...

زیاتر لە دوو هەزار تابلۆ لە زمانی بیانیەوە کراون بە کوردی