سۆراغی 964

رێگەی عەربەت بەرەو ئاسایبوونەوە دەچێ و تاسڵوجە لۆدەکەی ماوە

964+

ئەحمەد مستەفا

لە دوێنێ وە، شۆفێر و رێبواران بە ئاستەنگ دەچنە نێو سەنتەری سلێمانییەوە، ئەوەش لە هەردوو دەروازەی عەربەت و تاسڵوجە بۆ سەنتەری شار، کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێ، پلانیان داناوە و رێگەی عەربەت ئەمڕۆ ئاسایی دەبێتەوە.

لە عەربەت، وەرگەڕانی بارهەڵگرێک بووە بە گرفت و لۆدی دروست کردووە هەرچی لە هەڵەبجە و گەرمیان و شارەزوورەوە دێ بە ئاستەنگیدا دەچێتە سلێمانی، ئەوەی تاسڵوجە پردەکەی دەڕخوێندرێ و هەرچی لە چەمچەماڵ و کەرکوکەوە دێن، لۆدێکی زۆر دەبڕن تا ئەو ناوچەیە تێدەپەڕێنن.

یەکەی کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی سلێمانی ئەمە بەیانییە 5.10.2025 کاتژمێر 8:51 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە 964 یان وت، رێگەی عەربەت پلانی بۆ دانراوە، ئەمڕۆ بارهەڵگرەکە لاببرێ و بگوازرێتەوە، بەوەش بە تێپەڕبوونی کات دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.

لەبارەی دەروازەی تاسڵوجە بۆ سلێمانی، کۆنتڕۆڵی هاتوچۆ دەڵێ، لۆدی هاتوچۆ لەو دەروازەیە بەردەوامە، کە لەسەر داوای شارەوانی بۆ رووخاندنی پردە کۆنەکەی تاسڵوجە داوا کرابوو، پێدەچێت ئەو لۆدە بەهۆی سەرەکی رێگاکە و هاتوچۆی بەردەوام بمێنێتەوە.

رۆژی شەممە 4.10.2025 کاری رووخاندنی پردە کۆنەکەی لای تاسڵوجە دەستیپێکرد و بەهۆیەوە ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبوو، سەرەڕای ئەوەی رێگەى جێگرەوە دروستکراوە، بەپێى ئەو ئەو دیمەنانەی هاتوچۆى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، بەهۆى پێشەنگاى نێودەوڵەتى بۆ کتێب، قەرەباڵغییەکە زیاتر بووە.

لە دیمەنەکاندا، هاتوچۆى سلێمانى روونکردنەوەى لەبارەى رێگا جێگرەوەکان خستووەتەوو دەڵێت، تا چارەسەرکردنى تەواوەتى شەش تیممان لەوێن و رێنمایى شۆفێران دەکەن.

لەسەر رێگای تاسڵوجەی سلێمانی جەنجاڵییەکی زۆر دروست بو...

لەسەر رێگای تاسڵوجەی سلێمانی جەنجاڵییەکی زۆر دروست بووە