تەمەن 6 بۆ 50 ساڵ ده‌گرێته‌وه‌

له‌ سبه‌ینێوه‌ وەزارەتی پەروەردە هەڵمەتێکی 16 رۆژە به‌ناوى (گەڕاندنەوە بۆ خوێندن) رادەگەیەنێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وەزارەتی پەروەردەى هه‌رێم، له‌ سه‌بینێوه‌ هەڵمەتێکی 16 رۆژە بۆ گەڕانەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن رادەگەیەنێت، کەسانی تەمەن شه‌ش تاوه‌كو 45 ساڵ لە قۆناغی بنەڕەتی و تا تەمەنی 50 ساڵیش بۆ قۆناغی ئامادەیی مافی گەڕانەوەیان دەبێت بۆ بۆ ناوەندەکانی خوێندن.

بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، داوا لە بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و تەواوی ستافی خوێندنگاکان دەکات لە سنورەکانی خۆیان و بە پشتبەستن بە رینماییەکانی بڵاویان کردوەتەوە هەڵبدەن نزیکەی پێنج خوێندکار بگەڕێننەوە ناوەندەکانی خوێندن.

ئەگەر تەمەنی منداڵ لە 10 ساڵ تاوه‌کو 23 بۆ کوڕ و 24 ساڵ بۆ کچ تاوه‌كو ئێستا پەیوەندی نەکردبێت بە قوتابخانەوە مافی ئەوەیان هەیە لە خوێندنی خێرا بەردەوام بن، ئه‌ویش بەپێی رینمایی ئەزمونەکان و ئەگەر منداڵ چەند پۆلێکی لە قوتابخانەی بنەرەتی تێپەڕاندبێت بۆ نمونە تاوه‌كو پۆلی سێی بنەڕەتی و زیاتر لە دوو ساڵ وازی لە خوێندن هێنابێت مافی هەیە لە خوێندنی خێرا درێژە بە خوێندن بدات یان لە هەمان پۆل دابندرێتەوە.

خاڵیکی دیکەی رێنماییەکەى وه‌زاره‌تى په‌روره‌ده‌ ئەوەیە، هەر منداڵێک نەچوبێتە قوتابخانە بە هەر هۆکارێک تەمەنی شه‌ش بۆ نۆ ساڵ بێت و نەگەشتبێتە 10 ساڵ مافی هەیە لە پۆلی یەکی بنەڕەتی تۆمار بکرێت یان بەپێی ئاستی تەمەنی پۆلی بۆ دیاری بکرێت لە خوێندنی ڕۆژ.

قوتابی دەتوانێت لە خوێندنی بنەڕەتی بەردەوام بێت لە خوێندنی رۆژ تاوه‌كو تەمەنی دەگاتە 16 ساڵ، ئەگەر تەمەنی لە سەرووى 16 ساڵیش بێت و دوو ساڵ تێپەڕبێت بەسەر وازهێنانەکەی ئەوە مافی هەیە لە خوێندنی ئێواران یان خوێندنی خێرا بەردەوام بێت بە مەرجی ئەوەی لە قۆناغی بنەڕەتی نابێت تەمەنی لە 45 ساڵ زیاتر بێت و لە ئامادەیی لە 50 ساڵ زیاتر بێت.

ئەگەر خوێندکارێک بازنەی یەکەمی خوێندنی تەواو کردبێت واتا لە دوای پۆلی چواره‌م یاخود پێنجه‌م وازی لە خوێندن هێنا بێت، ئێستا تەمەنی 22 ساڵ بۆ کچ و 24 ساڵ بۆ کوڕ بێت ئەوا دەتوانت لە رێگەی خوێندنی دەرەکی ناویان تۆمار بکرێت قۆناغەکانی خوێندنی تەواو بکات.

هەر خوێندکارێک لە هەر پۆلێک وازی لە خوێندن هێنابێت بە مەرجێک دوو ساڵ لەسەریەک بە کەوتوو هەژمار نەکرابێت مافی هەیە بگەڕێتەوە قوتابخانەکانی خوێندنی رۆژ، بەڵام ئەگەر هاتو دوو ساڵ بەسەر وازهێنانەکەی بەسەر چوبێت دەتوانێت بەردوامی بە خوێندن بدات لە خوێندنی ئێواران، ئەگەریش قوتابی تەمەنی نەگونجا بۆ قۆناغی ئامادەیی دەتوانێت درێژە بە خوێندنی بدات بە شێوەی دەرەکی.

وەزارەتی پەروەردە تەنسیبێک قبوڵ ناکات پسپۆڕییەکەی سەر...

وەزارەتی پەروەردە تەنسیبێک قبوڵ ناکات پسپۆڕییەکەی سەربازیی بێت

وەزارەتی پەروەردە لەسەر رێکخستنی میلاکی مامۆستایان چە...

وەزارەتی پەروەردە لەسەر رێکخستنی میلاکی مامۆستایان چەند بڕیارێکی دەرکرد