دەسەڵات درا بە بەڕێوەبەری قەزاکان

وەزارەتی پەروەردە لەسەر رێکخستنی میلاکی مامۆستایان چەند بڕیارێکی دەرکرد

شۆڕش قادری

وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە رێکخستنی میلاکی مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026  چەند بڕیارێکی دەرکرد و دەسەڵاتی دا بە بەڕێوەبەری قەزاکان بەرلە دەستپێکردنەوەی دەوام.

لە نوسراوێکیدا کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتییەکانی پەروەردە کراوە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکردووە و بەپێی یەکێک لە خاڵەکان، دەسەڵات دەدرێت بە بەرێوەبەری پەروەردەی قەزاکان بۆ رێکخستنەوەی میلاکی سەرجەم مامۆستان (هەمیشەیی و گرێبەست) بەرلە دەستپێکردنەوەی دەوام.

هاوکات هیچ داواکارییەک بەرزناکرێتەوە بۆ گۆڕینی ناونیشان لە مامۆستا بۆ فەرمانبەر جگە لەوانەی بەپێی راپۆرتی پزیشکی پشتڕاستکراوە کە بیسەلمێنێت توانای کاری مامۆستایی نییە.

وێنەیەکی نووسراوەکە و بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە لە خوارەوە؛