لە پێشەنگاى نێودەوڵەتى بۆ کتێب

تەڵعەت تاهیر بۆ 964 زۆر شت دەڵێت

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانى، تەڵعەت تاهیر بۆ 964 قسەى کرد و باس لە زۆر شت دەکات و دەڵێت: هەر نوسەر و شاعیرێک خەڵک لێى تێنەگات، کێشە لە نوسەرکەیدا نەک خەڵک.

تەڵعەت تاهیر، نوسەر و شاعیر کە کوڕى گەڕەکى کورانى هەولێرە، لە سلێمانى خۆشەویستییەکى زۆرى هەیە و پەیامنێرى 964 نزیکەى کاتژمێرێک چاوەڕێى بوو تا هەوادارانى لێى دورکەوتنەوە و دەرفەتى گفتوگۆى بۆ رەخسا.

لە گفتوگۆکەدا، تەڵعەت تاهیر وتى،”من بەشێوەیەک دەنوسم، ژنێکى ماڵەوە، قوتابییەک، بێوەژنێک، کوڕە شەهیدێک و فیتەرێک، لێم تێبگات، بۆیە نوسەرێک ئەگەر خەڵک لێى تێنەگات، کێشە لە نوسەرەکەیە نەک خەڵک”.

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا، تەڵعەت تاهیر، باس لەو چیرۆکە دەکات کە لە ساڵى 1992 ویستوویەتى لەگەڵ زیاد ئەسعەد بڕواتە هەندەران، بەڵام لە شەقڵاوە گەڕاوەتەوە و نەچووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تەڵعەت تاهیر دوو نهێنی ئاشكرا دەكات: شیعری

تەڵعەت تاهیر دوو نهێنی ئاشكرا دەكات: شیعری "هەولێر"ـی نالی من نووسیومە