بەهەڵە لە بانکەوە پێیاندرابوو، هەموویان گەڕاندەوە

پۆلیسی کەلار 10 ملیۆن دینار زیاتر لە موچەکەی خۆیان بۆ رەوانە کرا

میلاد جەلال – گەرمیان

پۆلیسی کەلار 10 ملیۆن دینار زیاتر لە موچەکەی خۆیان بۆ رەوانە کرا، دەستیان لێنەدا و هەموویان گەڕاندەوە بانک.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 4.10.2025  لیژنەی وەرگرتنی موچەی پۆلیسی کەلار چوونەتە بانکی گەرمیان موچەیان وەرگرتووە، دواتر بۆیان دەرکەوتووە کە پارەی زیاتریان پێدراوە، هەموو پارە زیادەکەیان بێ کەموکوڕی گەڕاندووەتەوە بانک.

ئومێد مەجید بەڕێوەبەری پۆلیسی کەلار بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی لیژنەکەمان گەڕانەوە بۆناو بنکەی پۆلیس، موچەی ھەموو بەشەکانیان دابەشکرد و پارەی زیاد مایەوە”.

“دواتر بۆمان دەرکەوت کە لە بانک پارەکە بەھەڵە حسابکراوە، بڕی 10 ملیۆن دینار زیاتر لەسەر حسابەکەمان دانراوە”، ئومێد مەجید وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکسەر بە نووسراوێک پارەکەم بە لیژنەی موچەی بنکەکەمان گەڕاندەوە بۆ بانک، ئیستا ئەو 10 ملیۆن دینارە زیادە دراوەتەوە بە بانکی گەرمیان.

وێنەیەکی نووسراوەکەی پۆلیسی کەلار لە خوارەوە؛

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

پۆلیسی کەلار 10 ملیۆن دینار زیاتر لە موچەکەی خۆیان بۆ رەوانە کرا