گەنجێکی دەستپاکی خورماڵ کارەکەی کردووە

زیاتر لە 36 دەفتەر دۆلاری دۆزییەوە و تەسلیمی خاوەنەکەی کردەوە

964+

شۆڕش قادری

گەنجێکی دەستپاکی خورماڵ زیاتر لە 36 دەفتەر دۆلاری کەسێکی بەتەوە عەرەبی دۆزییەوە و پارەکەی بێ کەموکوڕی رادەستی خاوەنەکەی کردەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ، دوێنێ هەینی 3.10.2025 گەنجێکی تەمەن 18 ساڵی دانیشتووی ناحیەی خورماڵ بەناوی محەمەد شاهۆ لە گەراجی شەلالە لە هاوینە هـــەواری زەڵم، بـرێک پارەی عێراقی و کارتێکی بانکی لە جانتایەکدا دەدۆزێتەوە کــــــە کارتەکە بری 36 دەفتەر دۆلار لە حسابەکدا بووە و دواتر بەناونیشانی تەواوەوە، تەسلیم بە خاوەنەکەی کردووەتەوە کە گەشتیارێکی عەرەب بووە .

ئاماژە بەوەش کراوە، خاوەنی پارەکە هەوڵی زۆریداوە بڕێک لە پارەکە وەک دیاری بداتە محەمەد شاهۆ، بەڵام ئامادە نەبووە وەریبگرێت و دیارییەکەی رەتکردووەتەوە.

جانتایەکی پڕ لە پارە و زێڕی دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خ...

جانتایەکی پڕ لە پارە و زێڕی دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەکەی