دوو کەس گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش بریندارن
لە پارێزگای لوڕستانی ئێران هەلیکۆپتەرێکی کۆمەڵەی مانگی سوور کەوتەخوار
964+
شۆڕش قادری
لە پارێزگای لوڕستانی ئێران، هەلیکۆپتەرێکی کۆمەڵەی مانگی سوور کەوتەخوار، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش برینداربوون.
مەهدی پازوکی بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵکردنی قەیران لە پارێزگای لوڕستان بە ئاژانسی هەوڵی ئیرنای وتووە، پاشنیوەڕۆی دوێنێ هەینی 3.10.2025 ئاگادار کراونەتەوە کە ژنێکی شاخەوان لە بەرزاییەکانی ئەشترانکێو گیری خواردووە و ناتوانێت بێتە خوارەوە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی فریاکەوتن و شاخەوانان چوونەتە شوێنەکە، بەڵام بەهۆی سەختی شوێنەکە و نالەباری کەشوهەوا نەیانتوانیوە بچنەسەر شاخەکە، بۆیە هەلیکۆپتەرێکی کۆمەڵەی مانگی سوور چووەتە شوێنەکە و لەکاتی نیشتنەوەدا بەر شاخەکە کەوتووە و تێکشکاوە.
بەقسەی پازوکی لە رووداوەکەدا، فڕۆکەوان و یاریدەدەرەکەی گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون، لە بەیانی ئەمڕۆوە بە چەند هەلیکۆپتەرێکی دیکە، دەستیان بە هێنانەخوارەوەی بریندارەکان کردووە و تا ئێستاش چوار کەسیان گوزراونەتەوە بۆ ناوەندە تەندروستییەکان.