ئاغجەلەر - گۆپتەپە
شۆفیری تاكسییەک گیانی لەدەست دا
964+
عەزیز عەبدوڵا
کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای نێوان ئاغجەلەر بۆ گۆپتەپە، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و شۆفێرێکی تاکسی گیانی لەدەست دا.
وەلید محەمەد شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە، ئەمشەو هەینی 3.10.2025 بە 964ی وت، “رووداوەکە لە نزیک گوندی داڵەوا لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی تاکسی و توێتا مەرزییەک بووە، کە شۆفێری تاکسییەکە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، توێتا مەرزییەکە بارێک گەنمەشامی پێبووە، تاکسییەکە خۆی پێدا کێشاوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی باس كرد، تەرمی شۆفێرەكە رەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کراوە و دوای تەواوبونی رێکارەیاساییەکان رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
رووداوی هاتوچۆ
پێنج خوێندکاری کچ برینداربوون
لە یەکەم رۆژی دەوام تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون
سلێمانی
نزیكەی 10 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە فەللوجە
13 كەس گیانیان لەدەست دا و 5یش بریندار بوون
بڕیارە جەنجاڵیی رێگای گەلی عەلی بەگ نەمێنێت