کڵاشینکۆف کاری تێناکات
دیفێندەر مۆدێلی درعی کەوتە بازاڕە
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
دیفێندەر 130 ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی جاگوار رەنجرۆڤەر، یەکەم ئۆتۆمبێلە لە کۆمپانیاکە بەو شێوازە نوێییە دروست دەکرێت و گولە نەبڕە.
محمد بەشیر، بەرێوەبەری فرۆشتن لە پێشانگای جاگوار، باسی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ 964 کرد و وتی، ئۆتۆمبێلە نوێکەی دیفێندەر چەند تایبەتمەندییەکی نوێی تێدایە، گولەنەبڕە و 2 روومانەشی بە ژێردا بتەقێنی کاری تێناکات، هەروەها بۆ حاڵەتی لەناکاویش دەتوانیت دەرگای پشتەوەی بەکار بهێنێت.
تایبەتمەندییەکی تریشی ئەوەیە سەرەڕای ئەوەی درعە دەتوانیت هەر چوار جامەکەی تاوەکو 10 سانتیم بکەیتەوە کە ئەمە لە ئۆتۆمبێلەکانی تردانییه، نرخەکەشی 663 ملیۆن دینارە.
کۆمپانیاکە باسی لەوەش کرد، بۆ کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلە هاوڵاتیان دەبێت سەرەتا پشتگیری لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایش وەربگرن تاوەکو بتوانن ببنە خاوەن ئەو ئۆتۆمبێلە گولە نەبڕە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی