ئه‌مڕۆ كێ ده‌بێته‌ باشترینی تۆپی پێی جیهان؟


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

ئه‌مشه‌و له‌ ئاهه‌نگێكدا له‌ پاریس، فیفا خه‌ڵاتی زه‌ بێست پێشكه‌ش به‌ باشترینه‌كانی تۆپی پێ بۆ ساڵی 2022 ده‌كات.

له‌ ئاستی یاریزانه‌ پیاوه‌كاندا، لیۆنێل مێسی، كیلیان ئێمباپێ و كه‌ریم بنزێما، به‌ربرژێری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ن.

هاوكات له‌ چه‌ند ئاستێكی دیكه‌شدا خه‌ڵات دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی راهێنه‌ران، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سكالۆنیی راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین، ئانچیلۆتیی راهێنه‌ری ریال مه‌درید و گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌ربژێرن.

ئاهه‌نگه‌كه‌ كاتژمێر 23:00 به‌ كاتی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.