بانکی کەلار جمەی دێ

“خانەنشینانی گەرمیان لە دۆخێکی خراپتدا موچە وەردەگرن”

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

خانەنشینێکی گەرمیان لە کاتژمێر 8ـی شەوی رابردووەوە نۆرەی گرتووە بۆ وەرگرتنی موچەکەی و هێشتا لەبەر قەرەباڵغی نەیتوانیوە وەریبگرێت.

سالار مەحمود لەناو بانکی کەلار بە 964ـی وت، “دوێنێ شەو کاتژمێر 8 ھاتم پێناسی خانەنشینییەکەم دانا لە سەرەیا، کەمێک پێش ئێستا ناوەکەم خوێنراوەتەوە، بەڵام ئەوەندە قەرەباڵغە ھەر ناتوانم بڕۆمە پێشەوە پارەکەم وەرگرم”.

ئاماژەی بەوەش کرد، خانەنشینان لە دۆخێکی زۆر خراپتدا موچەکانیان وەردەگرن و بەو حاڵەشەوە 3٪ـی موچەکانیان لێدەبڕن و بەشی بژێوی ژیانیان ناکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

رۆژى موچەیە و بانکى گەرمیان جمەى دێت

رۆژى موچەیە و بانکى گەرمیان جمەى دێت

نۆرەگرتنى خانەنشینان بۆ وەرگرتنى موچە کۆتایى نایەت

نۆرەگرتنى خانەنشینان بۆ وەرگرتنى موچە کۆتایى نایەت