حسابەکە لەکوێ دادەنرێ؟

عێراق قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دەدات

964+

ئەحمەد مستەفا

حکومەتی عێراق، قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەکاتەوە.

ئەمە نوێترین، قسەی کۆمەڵەی ئەپیکۆرە “پیشەسازی نەوتی کوردستان” کە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوتی تێدا کۆبوونەتەوە و رایان دەردەبڕن.

کۆمەڵەکە ئەم ئێوارەیە، 1.10.2025 لە تۆڕی ئێکس بڵاوکراوەیەکی هەیە و زیاتر وتوویەتی، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن بەغداوە بە کۆمپانیاکانی ئەندام لە کۆمەڵەکە دەدرێ و بۆ هەربەرمیلێک، 16 دۆلار دیاری کراوە.

کۆمەڵەکە لەبارەی فرۆشتنی نەوتەکە روونی دەکاتەوە، بازرگانێکی دیاریکراوی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان نەوتەکە دەفرۆشێت، لەبارەی حسابەکەیەوە نوسیوویەتی، شایستەی کۆمپانیاکان لە هەژماری ئێسکرۆی تایبەت بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دادەنێت، ئەوەش پێدانی پارە بە کۆمپانیاکان زامن دەکات.

ئەپیکور دووپاتیشی کردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق 16 دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت دەداتە کۆمپانیاکان.

کاتژمێر 6ـى بەیانى رۆژی شەممە 27.9.2025، پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی خاو لە هەرێمەوە لەڕێگەی هێڵی عێراق – تورکیا دەستیپێکردووەتەوە.

هەواڵی هاوشێوە:

وەزارەتى نەوت: بەبێ کێشە هەناردەى نەوتى هەرێم دەستیپێک...

وەزارەتى نەوت: بەبێ کێشە هەناردەى نەوتى هەرێم دەستیپێکرد

هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان موچەخۆرانی دڵخۆش کردو...

هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان موچەخۆرانی دڵخۆش کردووە

دواجار نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردە كرایەوە و هاوڵات...

دواجار نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردە كرایەوە و هاوڵاتیان دڵخۆشن