بۆ هەر كاتژمێرێك 41 دینار داندراوە
سلێمانی نرخی كاره‌بای مۆلیدەی بۆ مانگی 9 دیاریی كرد
964+
فەرهاد حەسەن
كاره‌بای سلێمانی نرخی كارەیای مۆلیدەی بۆ مانگی ئەیلوول بڵاوكردەوە كە بۆ هەر كاتژمێرێك 41 دیناری داناوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، هۆكاری دانانی ئەو نرخە به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نییە له بازاڕه‌كاندا و ئه‌و نرخه بۆ هەموو ئه‌و قه‌زا و ناحیانەشیه كه هێشتا كاره‌با پرۆژه‌ی رووناكیان پێنەگەیشتوون و موه‌لیده‌كانیان كارده‌كه‌ن.
زوبێر خدر سۆفی، لێپرسراوی به‌شی مۆلیده‌كان دەڵێت، “له ناو سه‌نته‌ر شاری سلێمانی هه‌موو گه‌ڕه‌كان كاره‌بایان به‌رده‌وامه و مۆلیده‌كان كارناكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك له قه‌زاو ناحیه‌كان، هێشتا مۆلیده‌كان ئیش ده‌كه‌ن به پێی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك بۆ ئه‌مپێرێك به 41 دیناره “.
سه‌باره‌ت به‌نرخی كیلۆواتی ستییه‌كانیش وتی، نرخی كیلوات ئاوه‌ری ستییه‌كان 250 دیناره، ئه‌و ستییانه‌ی كه كاره‌بای نیشتمانیان نیه و ته‌نیا كاره‌بای مۆه‌لیده‌یان هه‌یه نرخی كیلۆاتیان 234 دیناره.