خۆڵبارین کەم دەبێتەوە و کەشەکە فێنکتر دەبێت
کەشوهەوا
ئەمڕۆ پلەکانی گەرما سێ دەرەجە دادەبەزن
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەینێ کردووە و ئاسمان ساماڵ دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و تا سێ پلەیەک دێتە خوارەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی ەرما بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە و سبەینێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە1.10.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 9 – 10 کم دەبێت.
سبەی پێنج شەممە 02- 10- 2025بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ :32 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی