پینتاگۆن:

ئەمریكا و هاوپەیمانان ئەركەكانیان لە عێراق كەمدەكەنەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا كە بە پینتاگۆن ناسراوە، رایگەیاند ئەمریكا و هاوبەشەكانی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەركە سەربازییەكانیان لە عێراق دەكەنەوە.

پێنتاگۆن ئەمڕۆ چوارشەممە 1.10.2025 بڵاویكردەوە، كەمكردنەوەی ئەركەكان لە عێراق، كارێكە دەگۆڕێت بۆ هاوبەشییەكی ئەمنی لە نێوان ئەمریكا و عێراقدا.

پێشتر لە سەرەتای ئەمساڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز، رایگەیاند ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق كۆتایی هاتووە، ئێستا عێراق توانای هەیە بەرگری لە خۆی بكات، باسی ئەوەشی كرد دەیانەوێت لەگەڵ ئەمریكا رێككەوتنێك بكەن بۆ گۆڕینی ئامادەیی هێزەكانیان لە عێراق بۆ پەیوەندی و هاوبەشی ئەمنی.

ماوەی چەند مانگێکە و بگرە زیاتریشە، مشتومڕی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان له‌ عێراق ده‌كرێت و لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پێكهێنراوه‌، لە ماوەی رابردووشدا هێزەکانی هاوپەیمانان باسیان لەوەکرد، ئەوان بە رێککەوتن هاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوە و ناکشێنەوە.

مانگی داهاتوو ئەرکی هاوپەیمانان لە بەغدا و عەین ئەسەد ...

مانگی داهاتوو ئەرکی هاوپەیمانان لە بەغدا و عەین ئەسەد کۆتایی دێت