پەردەكان فڕێدەن و كامێراش ببەستن
هاتوچۆی هەریر چەند مەرجێك بۆ ئەو پاسانە دادەنێت كە قوتابیان دەگوازنەوە
964+
فەرهاد حەسەن
هاتوچۆی قەزای هەریر، چەند رێنمایی و مەرجێك بۆ ئەو شۆفێری پاسانە داناوە كە قوتابیان لەقوتابخانەكان بۆ ماڵەوە و بەپێچەوانە، دەگوازنەوە، لەوانەش پێویستە شۆفێر لەناو پاسەكەیدا كامێرای بەستبێت.
هاتوچۆ، ئەمەی بۆ سەلامەتی گیانی قوتابیانی سنوورەكەی داناوە، كە بەشێكی زۆریان بەهۆی ئەوەی ماڵیان لەناوەندەكانی خوێندن دوورە، ناچارن بەو پاسانە هاتوچۆ بكەن كە قوتابخانەكان بۆیان دیاریكردوون.
ئاگاداری گشت پاس و مینی پاسەکانی قەزای هەریر و دەوروبەری كراوەتەوە، تاوەكو رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، پێویستە هەموو پاس و مینی پاسەکان ئەم میەرج و رێنمایانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن، بەپێچەوانەشەوە ئەو شۆفێرەی جێبەجێی نەكات سزای پێبژاردنی بۆ دەكرێت.
بەپێی مەرج و رێنماییەكان، نابێت هیچ پاس و مینی پاسێك پەردەی پێوەبێت، دەبێت کامیِرا لەناو پاس و مینی پاسەکان بەسترابێت، بۆیان نیە لە 31 قوتابی زیاتر باربکەن و مەڕجەکانی تۆندوتۆلیشیان تێدابـێت.