نرخی نەوت چەند رۆژێکە سەرەوخوارە - وێنە: گرافیکی 964
دابەزیوە
نرخی نەوت هاتە 66 دۆلار
964+
توانا نەقی
نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و هاتە 66 دۆلار و ئەوەش دواى ئەوەى لە یەکەم رۆژى هەناردەى نەوت چوار رۆژ پێش ئێستا نرخى یەک بەرمیل 70 دۆلارى تێپەڕاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 1.10.2025 زیاتر نرخی نەوت دابەزیوە و لەچاو دوێنێدا زیاتر لە دۆلارێک هاتووەتەخوارەوە نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 66 دۆلار و 29 سەنت، مامەڵەى پێوە دەکرێت.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 62 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى 27ـى ئەم مانگە، هەناردەى نەوتى هەرێم بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا دەستیپێکردەوە و لە یەکەم رۆژى هەناردەکردنەوەکەش، نرخى بەرمیلێک نەوت 70 دۆلارى تێپەڕاند.