"پێدەچێ بۆری ئاو شکابێ"

ئەی تی ئێمەکانی دەربەندیخان خۆیان تەڕ کردووە و ئاویان لێ دێتەدەرەوە

میلاد جەلال – گەرمیان

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە بۆ 964 نێردراوە، لەژێر ئامێرەکانی ATM لە قەزای دەربەندیخان، ئاو ھەڵدەقوڵێت و شەقامەکەی بەتەواوەتی تەڕ کردووە.

ئەو ھاوڵاتییەی ڤیدیۆکەی ناردووە، بە 964ى وت، “لە دوێنێ بەیانییەوە و لەکاتی ھاتنەوەی ئاوی ماڵان، لەژێر ئەو ئامێرەوە ئاو دێتە دەرەوە، رەنگە بۆری ئاو شکابێت و لەکاتەشەوە ئاوێکی زۆر بەفیڕۆ چووە”.

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندیکرد بە رۆژگار ناسیح بەڕێوەبەری ئاوی دەربەندیخان ئەو وتی، “ئاگاداری ئەو بابەتە نین و ھیچ کەسێک ئاگاداری نەکردووینەتەوە، گومانیش ناکەین لەو شوێنە بۆری ئاو ھەبێت”.

رۆژگار ناسیح دەڵێت، سبەینێ تیمێکیان دەچێتە شوێنەکە و ئەگەر بۆری ئاو شکابێت، بەخێرایی چاکی دەکەنەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری