کاپتنێکی خانەنشین وردەکارییەکان باس دەکات
لە خوێندنی فڕۆکەوانیدا شەش دەفتەر و نیو دۆلارت لێ وەردەگرن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ناوەندی سەما بۆ راهێنانی فڕۆکەوانی لە شاری سلێمانی، بۆ یەکەمجار خولی پێگەیاندنی فڕۆکەوان بەپێی ستانداردەکانی ئاژانسی سەلامەتی فڕۆکەوانی ئەوروپا (EASA) دەکاتەوە.
کاپتن جەمیل لەتیف، فڕۆکەوانی خانەنشین و یەکێک لە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە، بۆ 964 وتی، کە تێچووی بەشداریکردن لە خولەکەدا 65 هەزار دۆلارە. ئەم نرخە بە بەراورد بە وڵاتانی دیکە گونجاوترە و هەموو پێداویستییەکانی خوێندن لەخۆدەگرێت، بەشداربووان دەتوانن بڕە پارەکە بە شێوەی قیست بدەن.
وتیشی، لە ئێستادا ناوەندەکەیان نزیکەی 10 خوێندکارییان هەیە بڕیار وایە راهێنانە کردارییەکان (پراکتیکییەکان) لە فڕۆکەخانەی عەربەت ئەنجام بدەن
پێداچوونەوە: مستەفا نەهرۆ