دیمەنی ئێستای دارستانی قەزای خەبات
كێ دەیكات؟
سیستمی ئاودان بۆ دارستانی قەزای خەبات دادەنرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی هەولێر سیستمی ئاودان بۆ دارستانی قەزای خەبات دادەنێت و كارەكەش دەستیپێكردووە.
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، لە ماوەی ساڵانی رابردوو بەهۆی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و وشکەساڵی و کەمبوونەوەی رێژەی ئاوی ژێرزەوی، هەروەها نەبوونی ئاوی پێویست و سیستمی ئاودان، بەشێکی زۆری دارەکانی دارستانی قەزای خەبات بەرەو وشکبوون چوون، بۆیە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی دارستانەکە و لە پێناو بوژاندنەوەی، لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێریی هەولێر، دەستکراوە بە دروستکردنی وێستگەیەکی تایبەتی سیستمی راکێشانی ئاو بۆ دارستانەکە، لەسەر پڕۆژەی ئاودێریی خەبات وەک قۆناغی یەکەم.
دارستانی قەزای خەبات لە ساڵانی پەنجاكانی سەدەی رابردوو لەسەر زیاتر لە 400 دۆنم زەوی دروستکراوە، پێشتر هاوڵاتییان وەك ناوچەیەكی گەشتیاری سوودیان لێی وەردەگرت، بەڵام ئێستا پێویستی بە ئاودان و دووبارە بوژاندنەوەی هەیە.