دیمه‌نی یه‌كێ له سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى باتاس له هه‌ریر... وێنه: رێكخراوى باتاس.
وشكه‌ساڵى كاریگه‌رى نه‌بووه به‌ڵام ده‌ست به‌ئاوه‌وه ده‌گرن
خاوه‌ن باخچه‌كانى باتاس به‌پێی پلانێك سێ سه‌رچاوه ئاوه‌كه‌یان بۆ ئاودان به‌كارده‌هێنن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆمه‌ڵگاى باتاسی سه‌ر به قه‌زاى هه‌ریر خاوه‌ن باخچه و ره‌زه‌كان رێكخستنێكیاان بۆ ئاودانى باخچه‌كانیان كردووه، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان هه‌بێت و هه‌میش بتوانن ده‌ست به‌و ئاوه‌وه بگرن كه له‌سێ سه‌رچاوه‌وه سوودى لێوه‌رده‌گرن.
له كۆمه‌ڵگاكه سێ سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ئاو هه‌ن، ئه‌وانیش هه‌ناره، سارداو و سۆرهده.
مامۆستا غازى ئه‌حمه‌د، مامۆستای ئایینى و خاوه‌ن باخ به 964ـى وت، پلانێكیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو پێویست بتوانن سوود له سه‌رچاوه ئاویهكانیان وه‌ربگرن بۆ ئاودانى باخچه و ره‌زه‌كانیان.
وتیشی “هیچ كه‌سێكمان وه‌كو میراو ده‌ستنیشان نه‌كردووه به‌ڵكو به‌پێی رێككه‌وتنى خۆمان یه‌ك له‌دواى یه‌ك باخچه‌كانمان ئاوده‌ده‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى دایانناوه، لە کاتژمێر 6:00ـى ئێوارە تاوه‌كو 6:00ـى به‌یانى بەیانی ئاو تایبەت بە رەزەکانی گەرەکی سۆرەد، لە کاتژمێر 6:00ـى به‌یانیش تاوه‌كو 6:00ـى ئێوه ئاودان تایبەت ده‌بێت بە گەڕەکی مامسالان.
روونیكرده‌وه، وشکەساڵی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر سەرچاوەکان دروستنەکردووە بەڵام ئەم رێکخستنەیان بۆ ئه‌وه‌یه، هەموو لایەك بتوانن بەشێوەیەکی یەکسان لە ئاو سوودمەند ببن و هیچ کێشە و گرفتێكیش لە نێوان دانیشتوانى كۆمه‌ڵگاكه دروست نه‌بێت
داوا له ته‌واوى خاوه‌ن باخچه و ره‌زه‌كان كراوه، پابەندبن بەو کاتانەى بۆ ئاودان بۆیان دیاریکردوون.