ڤاگسینى پەتاى وەرزى
سلێمانى
لە هەفتەى داهاتووەوە؛ ڤاکسینی پەتاى وەرزى لە نەخۆشخانەکان بەردەست دەبێت
964+
وریا فەتاح
تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، لە هەفتەى داهاتووەوە ڤاکسینی پەتای وەرزی لەسەرجەم مەڵبەندو بنکە تەندروستییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت.
بەپێى ئاگادارییەکى تەندروستى سلێمانى، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ڤاکسینی پەتای وەرزی لە سەرجەم مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی نزیکترین مەڵبەندو بنکەی تەندروستی لەخۆیانەوە بکەن بۆ بەکارهێنان.
“پێکوتەیەکە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ و رێگری لە توشبون یاخود کەمکردنەوەی نیشانەکەنی توشبون بە ڤایروسی ئەنفلۆنزای وەرزی”، تەندروستى سلێمانى وا دەڵێت.
جەختیشکراوەتەوە کە ئەو کوتانە رێگری لەتوشبوون بە ڤایرۆسی پەتای وەرزی دەکات و ئەو کەسانەشی دوای کوتانەکە توشی پەتا دەبن بەهۆی کاریگەری ڤاکسینەکەوە لەسەریان ئاسان دەبێت و زووتر تێیدەپەڕێنن.