لە قەزای بەلەد

پیاوێکی تەمەن 55ساڵ بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

درەنگانی شەوی رابردوو لەقەزای بەلەد هاوڵاتیەکی تەمەن 55 ساڵ لەکاتی چاککرنەوەی موبەریدەی ماڵەکەیان تەزووی کارەبا لێی دەدات و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

حسێن جاسم، برازای ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە بە 964ـی وت، کاتژمێر نزیک :12ـی ئەمشەو، ماڵی مامم موبەریدەکەیان کێشەیەکی تێکەوتووەو مامم ویستویەتی چاکی بکاتەوە، لەو کاتەدا کارەبا بچڕاوەو بیری چووە سویچ پلاکی کارەباکە بکوژێنێتەوەو دەستی بەچاککردنەوی موبەریدەکە کردووە، لەو کاتەدا جارێکی تر کارەبا هاتوەتەوە و دەستبەجێ گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، دوای رووداوەکە بە 10 خولەک دواتر خێزانەکەی پێیان زانیوە، دەستبەجێ گەیاندویانەتە نەخۆشخانەو دوای پشکنین دەرکەوتووە لەماڵ گیانی لەدەستداوە.

هاوڵاتیەکە ناوی”جەبار ئەحمەد”ە، تەمەنی 55 ساڵەو خێزاندارە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کرێکارێکی گەنج بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

کرێکارێکی گەنج بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا