فۆرم پێشکەش بکە

هەلی کار؛ زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە مامۆستای وانەبێژ هەیە

964+

وریا فەتاح

سەنتەری پەرەپێدان و زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی راپەڕین، پێویستی بە مامۆستای وانەبێژ هەیە لە پسپۆڕی زمانەوانی ئینگلیزیدا و دەرگا بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەرەکە ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆران لە پسپۆڕی زمانەوانی ئینگلیزی و هەڵگری نازناوی زانستین، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

وەک ئەوەى بڵاوکراوەتەوە، چاوپێکەوتنی وەرگرتن رۆژی یەکشەممە، بەرواری 5.10.2025، کاتژمێر 9:30ـى بەیانی لە بینای سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین ئەنجام دەدرێت.

مەرجەکان:

هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا بێت لە زمانەوانی ئینگلیزیدا.
هەڵگری نازناوی زانستی بێت.
داواکاران پێویستە لە رۆژی چاوپێکەوتن سیڤی (CV)ـەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەن و ئەو کەسانەی ساڵانی رابردوو وەک وانەبێژ لە سەنتەرەکە کاریان کردووە، پێویست ناکات بەشداری چاوپێکەوتن بکەنەوە.

بۆ پێشکەشکردن، دەتوانن ئەم فۆڕمە پڕبکەنەوە:
https://forms.gle/TyQmrn4qdG9Q5bWg9

نزیکەى 40 خوێندکارى زانکۆى راپەڕین فەسڵکران

نزیکەى 40 خوێندکارى زانکۆى راپەڕین فەسڵکران