کێڵگەیەکى نەوتى عێراق وێنە: X
نزیکەى 105 ملیۆن بەرمیل
داهاتى مانگى رابردووى نەوتى عێراق زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، لە مانگى ئابى 2025، نزیکەى 105 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە و زیاتر لە 7 ملیار دۆلاریشى لەبەرامبەردا وەرگرتووە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا، ئامارى کۆتایى لەبارەی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی بەدەست هاتوو بۆ مانگی ئابی رابردوو راگەیاند کە تێیدا هاتووە، کۆی گشتی بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو، بڕی (104) ملیۆن و (806) هەزار و (884) بەرمیل بووە، کە داهاتەکەی زیاتر لە (7) ملیار و (160) ملیۆن و (253) هەزار و دۆلار بووە.
ئامارەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کۆی گشتی بڕی نەوتی خاو کە لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردە کراوە، بڕی (103) ملیۆن و (895) هەزار و (706) بەرمیل بووە.