عێراق جارێكی دیكە گفتوگۆ لەگەڵ توركیا دەكات

ئەمساڵ وشكترین ساڵە لەوەتەی 1933ـەوە و وەزعەكە شڕە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمساڵ دۆخی کەمئاوی تەنگی بە عێراقییەکان و خەڵكی هەرێمی كوردستانیش هەڵچنیوە و هەر بۆیەش حکومەت و وەزیرەکانی حكومەتی عێراق، سەرقاڵی چارەسەر و دۆزینەوەی رێگەی جیاوازن بۆ رزگاربوون لە دۆخەکە.

بۆ ئەم مەبەستە، سێ وەزیری حکومەتی عێراق لە ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشیان، بڕیاریانداوە دەست بە دانوستان بکەن لەگەڵ تورکیا لەپێناو دابینکردنی ئاوی پێویست، ئەمەش تەنیا بۆ ماوەی دوو مانگ.

لەناو کۆبوونەوە راوێژکاریەکەدا هەر یەکە لە عەباس مالیکی، وەزیری کشتوکاڵ عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگە بەشداربوون، تێیدا کۆمەڵێک “بابەتی گرنگ” تاوتوێ کراون، کە گرنگترینیان  پاراستنی باری ژینگەیی رووبارەکان و رێگریکردنە لە پیسبوونیان و دەستەبەرکردنی ئاوی خواردنەوەیە بۆ بەکارهێنانی مرۆیی، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر پلانی کشتوکاڵی بۆ تەواوی وەرزی زستان، ئەمەش بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە: کۆمەڵێک بڕیاری گرنگمان داوە، گرنگترینیان دەستپێکردنی دانوستانەکان لەگەڵ تورکیای دراوسێ بۆ بەردانەوەی ئاو لەپێناو دابینکردنی پێداویستیی ئاوی عێراق لە ماوەی مانگەکانی 10 و 11دا.

لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئەوەی ڕاگەیاندبوو، کەمیی بەردانەوەی ئاوی رووبارەکان لە وڵاتانی سەرچاوەوە و کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا، بووەتە هۆی دابەزینی بەرچاوی یەدەگی ئاو لە  تەواوی عێراقدا، ئاماژەیان بەوەش کردبوو، لە ساڵی 1933ـەوە تا 2025، ئەمساڵ وشکترین و بێ ئاوترین ساڵی عێراق بووە.

گرتنەوەى ئاوى زێى بچوک؛ وەزعى دانیشتوانى قەڵادزێى شڕ ک...

گرتنەوەى ئاوى زێى بچوک؛ وەزعى دانیشتوانى قەڵادزێى شڕ کردووە