هەواڵەکان
ئەمڕۆ چلەی ژینگەپارێزەکان بوو لە هەڵەبجە و لەمەودوا بە درۆنیش ئاو دەبەن
+964
ژووری هەواڵ
“قوربانووبم کەڵە کوێسانی، ئەوە گەرماکەی نەیجەڵە رەنگی گۆڕانی”، ئەمە شیوەن و گریانی دایکی محەمەد شێخ حەیدەرە، یەکێک لە شەهیدەکانی ژینگەی هەڵەبجە، کە لە ناوچەی کۆکۆیی بەهۆی ئاگرەکەوە برینداربوو دواتر گیانی بەخشی، ئەمڕۆ رێورەسمی چلە بۆ هەردوو شەهیدەکە کرا، ئەو ئاگرە کە 72 کاتژمێری بەردەوام بوو دواتر بە زیانی گیانی و مادی خامۆش بکرێ.
بە چڵەدار ئاگریان خامۆش کرد، چلەی دوو شەهیدەکەی ژینگەیە
ئیتر هەر فڕۆکەی بە فڕۆکەوان نا، بەڵکو درۆنیش بۆ کوژاندنەوەی ئاگر لە هەرێمی کوردستان سوودی لێ دەبینرێ و وەزیرى ناوخۆ دەڵێ، ئێستا خاوەنى باشترین و پێشکەوتوترین ئامێرەکانى بەرگرى شارستانین.
رێبەر ئەحمەد: لەمەودوا ئاگرەکان بە درۆن دەکوژێنینەوە
بەهۆی ئەوەی کارمەندەکانیان ناردووەتە ماڵەوە، یەک مانگی پێ دەچێ تا هەناردەکردنەوەی نەوت لە کێڵگەی نەوتی شیواشۆک، کە دەکەوێتە سنووری کۆیە و تەقتەق دەستپێ بکاتەوە، تائێستا ئەو کێڵگەیە نەوتەکەی هەناردە نەکراوە.
کێڵگەى نەوتى شیواشۆک چاوەڕێى فەرمانە
ژمارەیەک لە دەردەدار و نەخۆشانی چاندنی گورچیلە و جگەر لەبەردەم سەنتەرى گورچیلەى دەستکردى رانیە گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان رێکخست و دەڵێن ماوەی زیاتر لە ساڵێکە دەرمانی سەرەکییان پێنادرێت و لە بازاڕیشدا گرانە و بە ئاسانی دەستناکەوێت.