نایەوێت لە ئەهلییەکان بخوێنێت

زانستى خوێندووە و دەیەوێت بچێتە کۆلێژى یاسا

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

دیە فریاد کە بە کۆنمرەى 86.2 پۆلى 12ـى ئامادەیى تەواو کردووە، دەیەوێت لەبەشى یاسا بخوێنێت و دەڵێت: لەو وڵاتەدا نادادپەروەرى زۆرە و دەمەوێت لەو رێگەیەوە یاسا بچەسپێنم”.

دیە، بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت: دەتوانم لە کۆلێژ و زانکۆى ئەهلى بخوێنم، بەڵام نامەوێ، چونکە خوێندن لە ئەهلییەکان بە زەبرى پارەیە نەک تواناى خۆت، بۆیە ئەگەر ماڵەوەشمان پێم بڵێن ناچمە ئەهلییەکان”.

رێنمایى قوتابیانى پۆلى 12ش دەکات، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دووربکەونەوە و سەرنجیان بخەنە سەر ئامانجەکانیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دەرچوویەکى پۆلى 12: باشترە دواى حەزوخولیاکانتان بکەون

دەرچوویەکى پۆلى 12: باشترە دواى حەزوخولیاکانتان بکەون