لە چەمچەماڵ

زیاتر لە 200 شۆفێری پاس هێنانی کۆمپانیا رەتدەکەنەوە

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

زیاتر لە 200 شۆفێری پاس، لە بەردەم پەروەردەی چەمچەماڵ گردبوونەوە و داوا دەکەن، ئەو کۆمپانیایەی تازە هێنراوە بۆ رێکخستنی هێڵەکانی پاسی قوتابخانە لە قەزاکە، عمولەیان لێ دەسەنن و ئەوان دەیانەوێ، بە برایەتی و بێ ئەو پڕۆسەیە کاری خۆیان بکەن.

پەروەردەی قەزاکەش دەڵێ، دایک و باوکی ژمارەیەک قوتابی گلەیی ئەوەیان کردووە، لەسەر فەرع و کۆڵان منداڵەکانیان دابەزێندراون لە پاسەکان.

جوتیار حەمەئەمین شۆفێری یەکێک لە سایەق پاسەکانە بە 964ی وت، ساڵانێکی زۆرە ئێمە بەشێوەیەکی رێکوپێک خزمەت بە هاوڵاتیاین و کەرتی پەروەردە دەکەین لەم شاری چەمچەماڵە، بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک لێمان ناڕازی بێت.

ئەو وتی، ئێمە لەناوخۆماندا رێک کەوتبووین وەک برا ئەوەی کێشە هەبووبێ نەمان بووە، بەبێ ئەوەی هیچ سایەقێک پارەی زیادەی لێوەر بگیرێت ئیشەکەمان کردووە، بەڵام ئێستا دەیانەوە کۆمپانیایەکی بێگانە بهێننە ئەم شارەو ئیمە نان بڕاو بکەن.

گەرمیان جەلال یەکێکی دیکەیە لە شۆفێری پاسەکان ئاماژەی بەوەکرد، بەناو شار و دەرەوە زیاتر لە 300 پاس دەبین، کۆتا ئاگاداری دەدەینە پەروەردەی چەمچەماڵ کە بەدەم کێشەکەمانەوە بێن، ئەگینا لە بەیانی زووتر نییە، هیچ خوێندکارێک ناگەیەنینە هۆڵەکانی خوێندن لە قوتابخانەکان.

عەبدوڵا حەمە بەرێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ، لەبارەی کێشەی ئەو شۆفێرانە بە 964ی وت، تەنیا یەک کۆمپانیا بەفەرمی لە سلێمانییەوە داواکاری هێناوە تا لە چەمچەماڵ دەست بەکار بێت، بەڵام ئەمانەی ناوشاری چەمچەماڵ درەنگ داواکاریەکەیان، پێشکەش کردووە و کێشەکە لەوەوە دروست بووە.

ئەو وتی، ئێمە هیچ لاریمان نییە لەوەی دەدرێت بەکێ و پێشمان خۆشنیە کەس دەربکرێت، بەڵام بەشێک لە کەسوکاری قوتابیەکان گلەییان گەیاندبووە ئێمە کە قوتابیەکانیان لە جێگای مەبەست یان لەسەر کۆڵان و شەقامەکان جێدەهێڵن، یان قوتابی هەیە داشکاندنی بۆ بکرێت، ئێمەش ئەو داوایانەمان بەڕەوا زانیوە جا هەرکەس خوازیاری بوو دەدرێت بەوە.

بڕیارە سبەی دووشەممە 28.9.2025، کۆمپانیاکە و نوێنەری شۆفێرەکانی پاس کۆببنەوە،تاوەکو بڕیارێکی کۆتایی لەبارەوە دۆسییەک بدەن، و ئامانجەکە ئەوەیە کەسێک هەبێ سەرپەرشتیاری شۆفیرەکان بکات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پردی خێرخوازەكەی چەمچەماڵ جێبەجێكرا

پردی خێرخوازەكەی چەمچەماڵ جێبەجێكرا

زیاتر لە 20٪ـی کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ ...

زیاتر لە 20٪ـی کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ تەواو بووە