سایتی سیستمی زانکۆلاین سکرینشۆت کراوە.
"دەبێ نرخیش هەڵبواسن"
پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین بە 7000 دینارە و زیاتر مەدەن
964+
شۆڕش قادری
پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین لە دەڤەری سۆران تەنیا بە حەوت هەزار دینارە و زیاتر مەدەن، هەر شوێنێکیش پارەی زیادەی لێسەندن، دەتوانن شکاتی لێبکەن.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، هەموو ئەو شوێنانەی کە فۆڕی زانکۆلاین پڕ دەکەنەوە، نابێت بڕی زیاتر لە حەوت هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەربگرن، هاوکات دەبێ پابەندى هەڵواسینى نرخ بن لە شوێنەکانیان، بەپێچەوانەوە رێکارى یاسایى بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
چاودێری بازرگانی سۆران داوایش لە هاوڵاتیان دەکات، لەکاتى زیاد وەرگرتنی پارە، لەڕێی ئەم لینکەوە سکاڵا تۆمار بکەن یان بەو ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە لیژنەکانیان ئاگادار بکەنەوە.
07502125544 قەزاى ناوەندى سۆران سۆران
07509683135 ناحیەى دیانا
07518946162 قەزای خەلیفان