بەشێک لە شەقامی ئاڕاستەی کەرکوک بۆ سلێمانی دادەخرێت - وێنە؛ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی
رێگای جێگرەوە دانراوە
بەشێک لە شەقامی ئاڕاستەی کەرکوک بۆ سلێمانی دادەخرێت
964+
شۆڕش قادری
رۆژی سێشەممە و بەهۆی کارکردن لە یەکتربڕی نوێی تاسڵوجە لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی، بەشێک لە شەقامی ئاڕاستەی کرکوک بۆ سلێمانی دادەخرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، لە چوارچێوەی کارەکانی دروستکردنی یەکتربڕی نوێی تاسڵوجە لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری، رۆژی سێشەممە 30.9.2025 شەقامی ئاڕاستەی کرکوک بۆ سلێمانی دادەخرێت بەهۆی کارکردن لە دروستکردنی یەکتربڕە نوێیەکە.
هاوڵاتیان دەتوانن شەقامی جێگرەوەی ئاڕاستەی 100 مەتری بۆ ناو شاری سلێمانی بەکاربهێنن و تەنیا لە کاتی روخاندنی پردە کۆنەکە، شەقامی سلێمانی بە ئاڕاستەی کەرکوکیش دادەخرێت و لەو کاتەدا شۆفێران و هاوڵاتیان دەتوانن شەقامی جێگرەوەی (سلێمانی – دوکان – کەرکوک) بەکاربهێنن.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی نەخشەیەکی داناوە و داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات، بەپێی نەخشەی دیاریکراو شەقامە جێگرەوەکان بەکاربهێنن و لەسەر شەقامەکان رێنمایی و هێمای رێنیشاندەری پێویست دانراوە.
وێنەیەکی نەخشەکەی شارەوانی سلێمانی لە خوارەوە؛