"کارەبا گران نابێت"

لە کەرکوک پێوەری زیرەک بۆ کارەبای ماڵان و هاوبەشان دادەنرێت

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

لە کەرکوک پێوەری زیرەک بۆ کارەبای ماڵان و هاوبەشان دادەنرێت و هەر ماڵێکێش پێشتر پێوەری نەبووبێت، 450 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت.

ئەندازیار دانیال عەبدوڵا جێگری بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک بە 964ـی وت، “پڕۆژەی گۆڕانکاری بەرەو پێوەری زیرەک، وادەکات کارەبا بەفیڕۆ نەڕوات و هەوڵێکە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەردەوام و 24 کاتژمێر کارەبایان هەبێت”.

“هەر ماڵێک یان هەر شوێنێک پێشتر پێوەری نەبووبێت، بڕی 450 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت بۆ دانانی ئەو پێوەرە زیرەکە، بەڵام ئەگەر پێشتر بۆی دانرابێت، ئەوا بە خۆڕایی کارەکەی بۆ دەکرێت”، دانیال عەبدوڵا وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دانانی ئەو پێوەرە، نرخی کارەبا گران نابێت و وک خۆی دەمینێتەوە و هاوڵاتیان تەنیا بەپێی بەکارهێنان پارەی کارەبا دەدەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

کەرکوک زبڵ و خاشاک دەگۆڕێت بۆ کارەبا

کەرکوک زبڵ و خاشاک دەگۆڕێت بۆ کارەبا

ماوەی پێدانی کارەبا لە کەرکوک بۆ 13 کاتژمێر زیادی کردوو...

ماوەی پێدانی کارەبا لە کەرکوک بۆ 13 کاتژمێر زیادی کردووە