زیاتر لە 20٪ـی کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ تەواو بووە - وێنە؛ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم
ساڵێکی تر دانیشتووانی ئەو دەڤەرە وەک ئەمساڵ بێ ئاو نابن
زیاتر لە 20٪ـی کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ تەواو بووە
964+
شۆڕش قادری
كاركردن له پڕۆژەی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه و تائێستا به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 20%ـی كاره‌كانی ته‌واو كراون، بڕیاریشه له ماوه‌ی ساڵێكدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بكرێن و بەئومێدی ئەوەی هاوینی داهاتوو دانیشتووانی ئەو دەڤەرە وەک ئەمساڵ بێ ئاو نەبن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەزاری ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وه‌زاره‌تەکە بڵاویکردووەتەوە، پڕۆژەی ئاو گۆپتەپە بەگوژمه‌ی 114 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت کە توانای به‌رهه‌مێنانی 81 هەزار و 600 مەتر سێجا ئاوی خاوێنی لە رۆژێکدا (بەشی یەکەم) هه‌یه و سەنتەری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی رزگاری و ئاغجەلەر و دەیان گوندی دەڤەرەکە لە قۆناغی یەکەم لێی سوودمەند دەبن.
ده‌شڵێت، کوالێتی ئاوی بەرهەمهاتوو بەگوێرەی ستانداردی عێراقی و جیهانی (WHO ) بۆ ئاوی خواردنەوەیه و کەلوپەلی بەکارهاتووش لە بەرزترین ئاست و کوالێتین.
بەقسەی ئاری ئەحمەد، تا ئەمڕۆ زیاتر لە 20%ـی كاره‌كانی پڕۆژەکە ئەنجام دراون و بڕیاریشه له ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌واو بكرێت.
پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ، یه‌كێكه له‌و پڕۆژانەی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە و بە ئامانجی چارەسەرکردنی گرفتی له‌مێژینه‌ی كه‌مئاوی له چه‌مچه‌ماڵ و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی سنووره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.