شاخەکە پاک دەکرێتەوە
ئاگاداربن؛ سایدێکى رێگەى دەربەند دادەخرێت
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی رانیە، ئاگادارى شۆفێران دەکات کە سایدێکى لاى شاخى دەربەند دادەخرێت و داوا دەکات شۆفێران هاتوچۆى لێوە نەکەن.
بەپێى ئاگادارییەکە، لە نزیک بازگەى بانوەقەل تاکو سێ ریانى سەرسیان، سایدێکى رێگاى شاخى دەربەند دادەخرێت، چونکە کارى پاککردنەوە بۆ بێرمەکان لە شاخەکە دەکرێت.
وەک باسکراوە، پێویستە شۆفێران تا کاتژمێر 5ـى ئێوارە خۆیان لەو سایدە نەدەن و سایدەکەى تر بەکاربهێنن و بە وریاییەوە شۆفێرى بکەن بۆ دوورکەوتنەوە لە رووداوى نەخوازراو.
ئەو سایدەى کە رێگەى پێدراوە هاتوچۆى تێد قەدەغە بکرێت، سایدى تەنیشت شاخەکەیە و سایدى دەستەڕاست لە رانیەوە بۆ قەڵادزێ کراوە دەبێت بۆ هاتوچۆ.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ژمارەیەک بەرد لە شاخەکەوە بەردرانەوە بۆسەر رێگەى دەربەند و دواتر بەردەکان لادران و رێگەکە پاککرایەوە.