ئاگاداربن

ئەمڕۆ سیدەکان بێ کارەبا دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران ئاگاداری هاوڵاتییانی قەزای سیدەکان و دەوروبەری دەکاتەوە کە ئەمڕۆ، بەهۆی کارکردنی تیمەکانی “پڕۆژەی رووناکی”، کارەبای نیشتمانی لە تەواوی ناوچەکەدا دەبڕێت.

کارەبای سۆران رایگەیاندووە، “بۆ سەلامەتی کارکردنی تیمەکان، گشت فیدەرەکانی (1, 2, 5, و 6) دەکوژێندرێنەوە.”

بڕینی کارەباکە لە کاتژمێر 8ـی بەیانی دەست پێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 5ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

“پڕۆژەی رووناکی” یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی دابینکردنی کارەبا و بەدیجیتاڵکردنی سیستەمەکە، هەربۆیە کاتێک ناوچەیەک دەخرێتە ناو پڕۆژەکە، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کارەبایان دەوەستێت.

پڕۆژەى رووناکى داواى لێبوردن دەکات

پڕۆژەى رووناکى داواى لێبوردن دەکات