جاران خۆمان نانى خۆمان بەرهەمدەهێنا
“دەبێت پشتگیرى بەرهەمى جوتیارانى خۆمان بکەین”
964+
ئەمەل ناجى- هەڵەبجە
رێژنە دێهاتى کە کچە گوندییەکى چالاکە و خاوەنى براندێکى تایبەت بەخۆیەتى لە بەرهەمى خۆماڵى، داوا دەکات کە هەمووان پێویستە لەسەریان پشتگیرى لە بەرهەمى جوتیاران بکەن.
رێژنە حسێن یان رێژنە دێهاتى، یەکێکە لەو کچە کوردانەی کە لە سۆشیاڵ میدیادا وەك ڤلۆگەر دەرکەوتوە، بەرهەمە خۆماڵییەکان ئەوەى لە لادێکەیان لە گەڵاڵەى شارباژێر بەرهەمى هێناوە، کردوویەتى بە براندێکى تایبەت بەخۆی، بەوهۆیەشەوە ناوبانگێکى بۆخۆى پەیدا کردووە.
رێژنە ئەمڕۆ بەشدارى لە هەفتەی هەشتەمی هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی هەڵەبجەدا کردووە و لەوێ بۆ مایکى 964 قسەى کرد و وتى،”زۆربەى بەرهەمەکان کە نمایشکراون هەیانە، بەڵام بۆ پشتگیرى جوتیاران بەرهەمى زۆرى کڕیوە”.
داواش دەکات، پشتگیرى لە بەرهەمى جوتیاران و خۆماڵى بکرێت، خەڵک هاوکاربن لە کڕینى بەرهەمى تەندروستى خۆماڵى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح