بەرزبووەتەوە

نرخی نەوت ئەوەنەی نەماوە بۆ 70 دۆلار

964+

توانا نەقی

بۆ سێ رۆژ دەچێت نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان نزیک بووەتەوە لە 70 دۆلار و بە رێکەیەکی کەم لە دەورووبەری ئەو نرخە و بە چەند سەنتێک بەرز و نزم دەکات.

ئەمڕۆ هەینی 26.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 69 دۆلار و 55 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ ئێوارە بەڕێژەى 0.13% بەربووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 65 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهەمانشێوە بەڕێژەى 0.21%، نرخەکەی بەرزبووتەوە.

هێشتا ئەو نرخە بەراورد بە سەرەتای ئەم هەفتەیە بەرزە و شارەزایانی ئابووری پێیانوایە، کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا کاریگەری لەسەر ئەم بەرزبوونەوەیە هەیە.

لە سبەینێوە بە رێکەوتن لەگەڵ عێراق نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سۆمۆ و بە بەبەندەری جەیهانی تورکیا رەوانەی دەرەوە دەکرێت و چاوەری دەکرێت ئەەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروست بکات.