بۆچارەسەرکردنی کێشەی ئاوەکەیان 30 بیر لێدەدرێت

“پاککردنەوەی پڕۆژەئاوی خورماتوو 90 رۆژی پێویستە”

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ساڵانێکە دانیشتووانی خورماتوو بەدەست کێشەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەوە دەناڵێنن و قایمقامی خورماتووش دەڵێت، بەمزووانە ژمارەیەک بیری ئاو لەسنوورەکە لێدەدرێت.

زولفقار حەیدەر، قایمقامی خورماتوو بە964ـی وت،”پاککردنەوەی پڕۆژەی ئاوی قەزاکه 90 رۆژی پێویستە وەم هۆیەشەوە ناتوانن کاری پاککردنەوەی ئەنجام بدەن، چونکە هیچ جێگرەوەیەک لەجێگەی پێدانی ئاوی خواردنەوە بەهاوڵاتییان نیەو پێشنیاری لێدانی نزیکەی 90 بیری ئاومان کردووە لەسنوورەکە، بۆئەوەی هەر سێ قەزای “خورماتوو، کفری و ئامرلی” دەوروبەریان لەکێشەی بێ ئاوی رزگاریان بێت، بڕیاریشە بەم نزیکانە 30 بیری ئاو لەو سنوورە لێبدرێت.

وتیشی، هەرچەندە پڕۆژەئاوەکە بەپێی پێویست پاک نیە و رۆژانە پیسایی و پاشەڕۆی تێدا دەبینرت، بەڵام
پێش پێدانی ئەو ئاوە بەهاوڵاتییان، بەچەندین ئامێر و فیلتەردا دەڕوات و پاش دڵنیابوون لەپاکی ئاوەکە دەدرێتەوە بەهاوڵاتییان.

باسی لەوەشکرد، لەداهاتوویەکی نزیکدا شتێک نامێنێت بەناوی قوفڵی کردنەوەی ئاوی گەڕەکەکان و لەمەودوا بەدوو بەش ئاو دابەشک دەکرێت بەسەر قەزاکەدا.

سەرچاوەی ئاوی خورماتوو، لەقەزای دوکانەوە دێت و بە ئاڕاستەی کەرکوک و پاشان دێتە قەزای داقوق و لەوێشەوە شۆڕدەبێتەوە بۆ سنووری خورماتوو و دەروبەری.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

تەندروستی خورماتوو حەبی کلۆر بەسەرماڵاندا دابەش دەکات

تەندروستی خورماتوو حەبی کلۆر بەسەرماڵاندا دابەش دەکات