پاییزێکی وشک و ساردە

سەرەتای مانگی داهاتوو پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

964+
ئەحمەد مستەفا

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێ، لە 30.9.2025 و رۆژانی سەرەتای مانگی 10، دووەم بارستە هەوای ساردی ئەمساڵ لە وشکانییەوە روو دەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی زیاتر دادەبەزن.

لەبارەی باران دەڵێ، جارێ بارانێکی باش و دڵخۆشکەر دەرنەکەوتووە.

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی بە 964ی وت، لە سبەینێ پێنجشەممە و رۆژی هەینی و شەممە پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بە رێژەی 3 بۆ 4 پلە بەرزدەبنەوە.

بەڵام پێویستە هاوڵاتیان، خۆتان بۆ دووەم بارستە هەوای ساردی ئەمساڵ ئامادە بکەن، لە 30.9.2025 و رۆژانی سەرەتای مانگی 10، دووەم بارستە هەوای ساردی ئەمساڵ لە وشکانیەوە روودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی زیاتر دادەبەزن.

ئەمجارە، رەنگە شەختە دروست ببێت و بەروبوومی جوتیاران زیانیان پێبگات، سەبارەت بە بارانبارین، جارێ بارانێکی باش و دڵخۆشکەر دەرنەکەوتووە و ئەوەیشی هەیە تەنیا بارانێکی کەمە دانراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان، ئەویش تا ئێستە ئەگەرە، پاییزێکی وشک و کەم بارانی و سارد دەبێت.

پێنج ئامێرى پێوانەیى کەشوهەوا لە هەولێر دادەندرێن

پێنج ئامێرى پێوانەیى کەشوهەوا لە هەولێر دادەندرێن