رووداوەکە لە هەڵەبجە بوو

ئەو دوو کەسەی لەسەر قەرز دەستەویەخە بوون دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

ئەو دوو کەسەی لەسەر پارە و قەرز لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەڵەبجە دەستەویەخە بوون، دەستگیر کران.

لە هەڵەبجە لەسەر وەرگرتنەوەی قەرز شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێ...

لە هەڵەبجە لەسەر وەرگرتنەوەی قەرز شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان چەند کەسێک روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک بەناوی (ل.ع .ح) و دانیشتوی قەزای شارەزوور، بۆ وەرگرتنەوەی قەرز چووە بەردەم ماڵی کەسێک بەناو (هـ، م، خ) لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەڵەبجە و بەهۆیەشەوە شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوانیان دروستبوو.

کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان بەدواداچوونی وردیان لەسەر رووداوەکە ئەنجامداوە و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، ئەو هاوڵاتییەی شارەزوور دەستگیر کراوە کە چووەتە سەر ماڵی قەرزارەکە لە هەڵەبجە.

هاوکات خاوەن ماڵەکەش کە فەرمانی دەستگیرکردنی لە رابردوودا هەبووە، دەستگیر کراوە، هەردوو تۆمەتباری رووداوەکە بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیان بەردەوامە.

گەنجێک بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی شارەزوور

گەنجێک بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی شارەزوور

لەسەر ئاژەڵ شەڕەچەقۆ لە ناحیەى سیروان روویدا

لەسەر ئاژەڵ شەڕەچەقۆ لە ناحیەى سیروان روویدا